لە شتوتگارت لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم چالاکی بەڕێوەچوو

رێکخراوە چەپەکانی کورد و تورکیا لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم چالاکییان ئەنجامدا.

رێکخراوە چەپە شۆڕشگێڕەکانی کورد و تورکیا لە گۆڕەپانی سچرۆتپلاتز لە شتوتگارت کۆبوونەوە و لە چوارچێوەى هەڵمەتەکانى کەجەکە، بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) و بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) دەستیان بە پێشکەشکردنی لێدوان کرد و پشتیوانییان لەو هەڵمەتانە کرد.

لە چالاکییەکەدا بە ناوی حیزبی کۆمۆنیستى کرێکارانی تورکیا / لنینیست (TKEP/L)، پارتى کۆمۆنیستى تورکیا / مارکسیست - لنینیست (TKP/ML)، حیزبی مارکسیست کۆمۆنیست (مەکەپە - MKP)، یەکێتیی کۆمۆنیستە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا (تیکەبە - TÎKB) و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەکەدە - NCKD) راگەیاندراو خوێندرانەوە و رایانگەیاند، "هاوڕێیانی شۆڕشی یەکگرتوو، هەبەدەهە داوامان لێدەکەن، کە راپەڕین و ئەم تێکۆشانە دژ بە فاشیزمە".

ئاماژە بەوەشکرا، "ئێمە لەسەر داوای شۆڕشی یەکگرتوو رادەپەڕین، فاشیزم تاکە لەمپەری بەردەم ئازادییە. ئێمە بە زمانی شۆڕش و دەنگی بەرز لە دژی فاشیزم شەڕ دەکەین. شۆڕشی یەکگرتوو بە 'هەڵمەت و خۆتەیارکردنی هەمەلایەنە' وەڵام دەداتەوە. دەبێت چەوساوەکان دەنگمان ببیستن. گوێ لە بانگەوازەکەى شرڕشی یەکگرتوو بگرن و راپەڕن. لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا ئێمە چالاکیی رێکدەخەین و هەڵمەتەکە گەشە پێدەدەین".

ژ.ت