لە سمینارێکدا لە ستۆکلۆڵم: دەبێت پشتیوانییەکان بۆ کورد فراوانتر بکرێن

لە ستۆکهۆڵم لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٨ی ئایارەوە سمینارێک سازکرا و تیایدا داواکرا پشتیوانییەکان لە کورد فراوانتر بکرێن.

رۆژنامەوان یواخیم مەدین، رۆژنامەوان و نوسەر کوردۆ باکسی و سیاسەتمەداری سویدی پیەر شۆری لە سمینارەکەدا کە لە هۆڵی ئەی ئێف بی سازکرابوو هەڵبژاردنەکانی تورکیا و باکووری کوردستان و رێگرییەکانی تورکیا لە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆیان هەڵسەنگاند.

بابەتەکانی وەک ئەوەی تورکیا بەرەو دەوڵەتێکی تاک حزبی دەڕوات؟ هەم لە سوید و هەم لە کوردستانیش داهاتوو کورد جۆن دەبێت؟ داواکاری سوید بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دەگاتە کوێ؟ گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

یواخیم مەدین باسی لەوەکرد کە بۆ بەدواداچوونی هەڵبژاردن پێنج هەفتە لە تورکیا ماوەتەوە و وتی، " لەناو دەسەڵاتدا لەبەرامبەر کوردان دوژمنکارییەکی گەورە بوونی هەیە. لەناو گروپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا گەشبینی زۆر هەبوو. لەلایەکی دیکەوە نەتەوەپەرستی زاڵ بوو و داوادەکرا ئەگەر کورد ببنە دەسەڵاتدار هەموو شارەوانییەکانیان دابخرێت. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە ئیدارەی یەک کەسی ئەردۆغان نەهێڵین".

کوردۆ باکسی سەرنجی بۆ سەر کردەوەکانی پاکتاوی سیاسی راکێشا و وتی، "تائێستا ١١ پەرلەمانتاری کورد لە زینداندان. میدیای تورک هێشتاش سەرقاڵی بە تاوانبارنیشاندانی کوردە. لەم سەردەمەدا هەموو شت دژوارتر دەبێت".

پیەر شۆری لە وتەکانیدا لەبارەی ناتۆ و ئایندەی کورد داوای بەهێزترکردن و فراوانترکردنی پشتیوانییەکان لە کوردی راگەیاند.

شۆری وتی، "زۆر سەیرە، لەو کاتەوەی بابەتی ناتۆ هاتووەتەبەرباس، لە سوید شەپۆلێک دروست بوە، لەهەموو شوێنێک مافیا سەریانهەڵداوە و لەلایەکی دیکەوە لێکدانەوە بۆ کوشتنی کوردان دەکرێت".

هـ . ب