لە سێرت لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە سێرت ئۆتۆمبیلێک تووشی ڕووداو هات و ئاگری تێبەربوو، ٦ سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەستدا.

لە نزیک ناوچەی میسریج  لە سێرت، ئۆتۆمبیلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا. لە ئەنجامدا، ئاگری تێبەربوو، ٦ سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەستدا و لەنێویاندا مناڵی تێدا بوو.

شۆفێرەکە لە ڕووداوەکەدا بریندار بوو، بە ئەمبوڵانس گەیەنرایە نەخۆشخانە.