لە ستاندی کۆکردنەوەى واژۆدا لە کرێفیڵد داوای بەشداریکردن لە رێپێوان دا کرا

لە کرێفیڵد ستاندی واژۆ کۆکردنەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دانرا. لە ستاندەکەدا داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانی جەماوەریی دوسلدۆرف لە دژی هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی ڕۆژئاوا کرا.

لە شاری کریفیڵدی ئەڵمانیا، ئەنجومەنی شەهید ئوگور شاکار و ئینتەرناسیۆنالیستە دۆستەکانی کورد بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا، ستاندێکی واژۆ کۆکردنەوەیان دانا.

لە ستاندەکەدا ڕاگەیاندراوی ئاگادارکردنەوە بڵاوکرایەوە و تیایدا داوا کرابوو بەشداری لە رێپێوانە جەماوەرییەکەى دوسلدۆرف دا بکەن، کە لە دژی هێرش و هەڕەشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک رێکدەخرێت.

ژ.ت