لە ستاندی ئیمزا کۆکردنەوە لە لە کریفیڵد بە جۆش و خرۆشەوە ١٥ی تەباخ پیرۆز کرا

ئەو ژنانەی ئەم هەفتەیە چالاکیی ستاند بۆ کۆکردنەوەی ئیمزایان بەڕێوەبرد، بە گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕێکی و هەلهەلە ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد.

ئەم هەفتەیە کۆمیتەی ژنانی شەهید تیژدا ئەکەجیک لە گرەڤینبرۆچ و ئینتەرناسیۆنالیستەکان پشتگیرییان لە ستاندی ئیمزا کۆکردنەوەە کرد، کە لەلایەن کۆمەڵەی شەهید ئوگور شاکار لە شاری کرێفیڵدی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

ستاندی ئیمزا کۆکردنەوە، کە ماوەیەکی درێژخایەن بە مەبەستی لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستە قەدەغەکراوەکانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت، ژنان ١٥ی تەباخ، کە وەک جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکرێت، بە هەڵپەڕکێ و گۆڤەند و هەلهەلە ١٥ی تەباخیان پیرۆز کرد.

ژنان لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بژی کوردستان" و "ژن، ژیان، ئازادی" یان دەوتەوە.

هەروەها باسیان لە فیستیڤاڵی رۆشنبیری و چاندنی کوردی کرد، کە بڕیارە لە ١٧ی ئەیلول لە هۆڵەندا بەڕێوەبچێت.

ژ.ت