لە ستۆکهۆڵم تورکیا و ئازەربایجان شەرمەزارکران
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لە میتینگ و ڕێپێوانێکدا ئازەربایجان و تورکیا شەرمەزارکران.
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لە میتینگ و ڕێپێوانێکدا ئازەربایجان و تورکیا شەرمەزارکران.
بەسەدان ئەرمەن کە زۆربەیان گەنج بوون، لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان کۆبوونەوە و بە ئامانجی شەرمەزارکردنی تورکیا و ئازەربایجان میتینگێکیان ئەنجامدا.
خوەپیشاندان لە گۆڕەپانی ماینتۆرگیت ئەنجامدرا و باسی ئەوەکرا کە لەسەر گەلی ئەرمەن کە لە ساڵی ١٩١٥ کۆمەڵکوژ کران لە ئێستاشدا هێرش هەیە و دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشەکەوەیە.
قسەکەران باسی ئەوەیان کرد کە گەلی ئەرمەن دەیەوێت لەگەڵ ئازەربایجان و دراوسێکانی تری لەناو ئاشتیدا بژی و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا کە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هێرشەکانی ئازەربایجان و دەوڵەتی تورک کار بکەن.
جەماوەرەکە کە دوای قسەکردن دەستی بە ڕێپێوان کرد دروشمی 'تیرۆریست تورکیە' ، 'تیرۆریست ئازەربایجان' ، بکوژ ئەردۆغان، تیرۆریست ئەردۆغان و قڕکردن ڕاگرنیان بەرز کردەوە.
ف.ق