لە ستراسبۆرگ ٧مین ساڵیادی دامەزراندنی هەبەدەهە پیرۆزکرا

لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا ٧مین ساڵیادی دامەزراندنی هەبەدەهە پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا پەیامی 'شۆڕشی یەکگرتووی گەلان' دەتونرێت ئەنجام بدرێت درا.

ئاهەنگەکە بە ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕش دەستیپێکرد. هێڤی ساریا ئەندامی دەستەی گشتی هەبەدەهە و تەکین یۆڵداش ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە لەبارەی ساڵی نوێی تێکۆشان و ٨ی ئازار پەیامێکی ڤیدیۆییان نارد.

لە ئاهەنگەکەدا لەسەر ناوی هەبەدەهە باران یاقود قسەی کرد. یاقود رایگەیاند کە هەبەدەهە لەنێو شەڕدا دامەزراوە و وتی، " پراکتیکی تاوەکو ئێستای هەبەدەهە لە هەموو بەرە و روویەک پراکتیکی شەڕ بووە. ئەم پراکتیکە لە بەرانبەر فاشیزم بە بڕیارداری شەڕ دروست بووە و لە شەڕدا لە بەرەی پێشەوە جێی گرتووە. لە هەر کوێ تێکۆشانێک لەدژی فاشیزم و پراکتیکی شەڕ هەبێت، هەبەدەهە لەوێ بووە. هەبەدەهە بە پراکتیکی یەکینەی شۆڕشگێری و شەڕڤانی لەسەر ئەم خاکە هێڵێکی بەهێزی دروست کردووە. هەبەدەهە  بە جۆش و خڕۆش و باوەڕی و بڕیارەوە لە یەکەم رۆژەوە بە سەرفرازی شەڕ دەکات.

هەبەدەهە بۆ ئازادی گەلان، بۆ گەنجان کە داهاتوویان تاریکراوە، بۆ رەنجدەران کە رەنجیان خۆراوە، بۆ ئەوەی تاریکی رۆناک بکاتەوە و بۆ هەڵوەشاندنی زیندانەکان شەڕ دەکات. هەبەدەهە بۆ شۆڕشی یەکگوتوو شەڕ دەکات. یادی هەموو قاڕەمانە نەمرەکان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان بۆ سەرکەوتن دووبارە دەکەینەوە."

ف.ق