لە سوید چالاکی بۆ رۆژی جیهانیی کۆبانێ رێکخرا
لە شاری ڤاستێراس لە سوید چالاکییەک بۆ پیرۆزکردنی رۆژی جیهانیی کۆبانێ رێکخرا.
لە شاری ڤاستێراس لە سوید چالاکییەک بۆ پیرۆزکردنی رۆژی جیهانیی کۆبانێ رێکخرا.
چالاکییەکە لە ناوەندی شاری ڤاستێراس رێکخرا. نادیە باشوور و ردڤان ئاڵتون هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە سوید، نوێنەرانی پێشمەرگە دێرینەکان، حیزبی شیوعیی باشوور و پارتی چەپی سوید بەشداری چالاکییەکە بوون.
نادیە باشوور لە چالاکییەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، رۆح و ورە و ئیرادەی بەرخودانی کۆبانێ ئەمڕۆ لە حەفتانین بەردەوامیی هەیە و داوای گەشەدان بە تێکۆشانی کرد.
هاکان سڤینیلینگ نوێنەری پارتی چەپی سوید داوای خاوەنداریکردن لە هەدەپەى کرد.
سڤینیلینگ داوای ئەوەشی کرد کە ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دەربهێنرێت.
ژ.ت