لە سویسرا ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆز کرا
بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ لە شاری باسل لە وڵاتی سویسرا رێپێوانێک رێکخرا.
بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ لە شاری باسل لە وڵاتی سویسرا رێپێوانێک رێکخرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەى رۆژئاوا لە سویسرا، بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ناوچەى پارک دی ویتی کۆبوونەوە. لەلایەن کۆمیتەى رۆژئاواوە وتەیەک پێشکەشکرا و تیایدا باس لە گرنگیی بەرخودانی کۆبانێ و تێکۆشان کرا و دوای ئەوەى گەل دەستیان بە رێپێوان کرد.
بە درێژایی رێپێوانەکە یەک لەسەر یەک دروشم بۆ بەرخودانی رۆژئاوا و هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەوترایەوە. چالاکوانان بەسەر هاووڵاتییانی سنووری رێپێوانەکەدا راگەیاندراویان بڵاو دەکردەوە.
لە چالاکییەکەدا پەیامی دەنگیی چالاکوانان لە رۆژئاوای کوردستانەوە بڵاوکرایەوە. دوای رێپێوانەکە بە گۆرانی و سرود درێژە بە چالاکییەکە درا و دوای پێشکەشکردنی وتەکان لە ناوچەى پارکی کلاراماتی کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
لە چوارچێوەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ دا لە شارەکانی باسل، زوریخ و وینتیرتور و چەند شارێکی تر چالاکیی نمایشکردنی فیلم، پانێل و هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت