لە سویسرا و بەلجیکا گۆشەگیری ئیدانەکرا

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سویسرا و بەلجیکا چالاکییان ئەنجامدا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بێرن-ی پایتەختی وڵاتی  سویسرا بە بانگەوازی بەپەلەی چالاکی ڕژانە سەرشەقام و بە پەیامی ' هەتاکوو ئاگایی لە ڕێبەرایەتی نەگرین، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان' داوای چاوپێکەوتنی پارێزەرانیان کرد.

هاوکات لە شارەکانی بازل، لووزێرن و زووریخ بۆ هەمان ئامانج چالاکیی ئەنجامدرا.

برووکسەل

لە شاری برووکسەلی پایتەختی وڵاتی بەلجیکا کوردستانیان و دۆستەکانیان بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داخوازی دیداری رووبەڕوو لەگەل پارێزەرەکانی چالاکییان ئەنجامدا.

لەچالاکییەکەدا نووسراوە بە زمانی فەرەنسی دەربارەی دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە.

ک-ش