لە سویسرا ئاهەنگەکانی ٤ی نیسان دەستی پێکرد
بە مەراسیمی جیاجیا لە شارەکانی ئاراو و چور لە سویسرا، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانەوە پیڕۆز کرا.
بە مەراسیمی جیاجیا لە شارەکانی ئاراو و چور لە سویسرا، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانەوە پیڕۆز کرا.
بە بۆنەی ٧٤ەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شارەکانی ئاراو و چور لە سویسرا ئاهەنگ ساز کرا.
ئاراو
لە ئاراو، ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد مەراسیمێکی سازکرد. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی محەمەد تونچی ئاراو ئیدریس ئۆزکاش قسەی کرد و وتی، "لەدایکبوونی رێبەرایەتی لە دایکبوونی گەلێکە".
دیلان چەتینکایا، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبینیش قسەی کرد و وتی: "ئێمە وەک گەل زۆر بەختەوەرین کە رێبەرایەتی لەو شێوەیەمان هەیە. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی، ڕۆژی لەدایکبوونی گەلی کوردە. ئێمە گۆشەگیریی لەسەر رێبەرایەتیمان شەرمەزار دەکەین. ئێمە تا ئەو کاتەی ئازادی رێبەرایەتیمان مسۆگەر دەکەین، لە تێکۆشان بەردەوام دەبین. ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، ئەی سەرۆکەکەمان".
لە مەراسیمەکەدا شیعر و مۆسیقا پێشکەشکرا.
چور
ئەنجوومەنی گەلی چور لە ناوەندی گەلی کوردی دیموکراتی بە مەراسیمێک ٧٤ەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد. لە میانی مەراسیمەکەدا سەرنج بۆ گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشرا و وترا: "ئێمە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەمان پیرۆز دەکەین. ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی دەبێت رێبەرایەتیمان".
لە سویسرا ئاهەنگەکان ٤ی نیسان بە پێشەنگایەتی یەکێتیی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-س) بەردەوام دەبن.
هـ . ب