لە سویسرا ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا

دوای ئەوەی لە زۆربەی شارەکانی سویسرا دا کۆنگرەی ئەنجوومەنەکان بەڕێوەچوون، چالاکییەکانی ٤ی نیسانیش پیرۆز کران.

ڕۆژی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی بێرن، ئاراو، باسل و سۆلۆسورنی سویسرا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنەکانی ژنان پیرۆز کرا. لە پیرۆزباییەکاندا و پەیامەکاندا هاتبوو، ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد.

کوردستانیان لە چەندین ناوەنددا کۆنگرەى هەرێمیی ئەنجوومەنەکانیان رێکخست، لە دوای کۆنگرەکان ڕۆژی ٤ی نیسانیان بە رێکخستنی چالاکی پیرۆز کرد. ئەمساڵ کۆنگرەى ئەنجوومەنەکان بە دروشمی "خۆت بە ڕێکخستن بکە، سەرکەوتن مسۆگەر بکە" بەڕێوەچوو.

دوای کۆنگرەکە، بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، چالاکییەکانی پیرۆزبایی رێکخران.

ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنەکانی ژنانی رۆژبین لە ئاراو،، کۆمۆنی ژنانی پنار لە سۆلۆسۆرن، ئەنجوومەنی ژنانی رۆناهی لە باسل، ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان لە لوزەرن و کۆمۆنی ژنانی وینتەرهور بە رێکخستنی چالاکی پیرۆز کرا.

پیرۆزبایی ٤ی نیسان ئەمڕۆ لە شارەکانی سویسرا بە دروشمی "ئازادیی تۆ ئازادیی ئێمەیە" بە رێکخستنی چالاکیی جۆراوجۆر بەردەوامیی دەبێت.

جنێڤ

بێرن

ژ.ت