لە سیدنی پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم شەرمەزار کرا
لەبەردەم پەرلەمانتاری ویلایەتی گەلەری نوێ (NSW) لە سیدنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و بانگەوازی ئازادی کرا.
لەبەردەم پەرلەمانتاری ویلایەتی گەلەری نوێ (NSW) لە سیدنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و بانگەوازی ئازادی کرا.
لەبەردەم پەرلەمانتاری ویلایەتی گەلەری نوێ لە باشووری وێڵزی نوێ (NSW) لە شاری سیدنی ئوسترالیا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.
چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (نەجەکەدە) ڕێکخرا، ئیدیتۆری گۆڤاری (Greenleft) پیتەر بۆیل گوتی: "گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەشکەنجە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بەردەنگی ئاشتییە. چۆن لە ئەفریقای باشوور ئازادیی نیلسۆن ماندێلا ڕژێمی جیاکاریی نەژادی کۆتایی پێ هێنا، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیش ئاشتی دەهێنێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین. فیکری بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ڕزگاریی مرۆڤایەتی، نەوەک تەنها بۆ گەلی کورد بۆ تەواوی گەلان گرنگە. بۆیە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی دەکاتەوە".
لەسەر ناوی (نەجەکەدە) باران سۆگوت داوای کرد کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت، گوتی: "داوا لە حکومەتی ئوسترالیا دەکەین پشتگیری لەم هەوڵە بکەن ڕێگە بۆ چارەسەر دیموکراتیکی پرسی کورد بکەنەوە. ڕێگەی ئاشتی، بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا تێدەپەڕێت".
هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ئوسترالیا، بروسک ئایڤەری، گوتی: "ئامانجمان ئەوەیە، قۆناغی دووەمی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی بهێنین. هەتا بەدەستهێنانی ئەنجامێک، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".