لە تۆلۆز گەمارۆدانی مەخمور شەرمەزار کرا

هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ گەمارۆدانی مەخمور لە شاری تۆلۆزی فەرەنسا شەرمەزار کرا.

لەسەر داواکاری دەوڵەتی تورک، حکومەتی عێراق لە ٢٠ی ئایار بەدواوە هەوڵ دەدات بە تەلبەند و دروستکردنی تاوەری سەربازی چوار دەوری کەمپی پەنابەری مەخمور بگرێت. هەوڵی گەمارۆدان لە تۆلۆز بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا.

دۆستانی فەرەنسی گەلی کوردیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. لە چالاکییەکەدا راگەیەندراو لە بارەی هەوڵەکانی گەمارۆدانی مەخمور خوێندرایەوە.

چالاکوانان داوایان لە حکومەتی عێراق کرد کە دەستبەجێ کۆتایی بە گەمارۆدان بهێنێت و پەنابەران بپارێزێت و بە گوێرە یاسا نێونەتەوەییەکان بجوڵێتەوە.

هـ . ب