لە تۆرۆنتۆ نەورۆز پیرۆزکرا
فەلەکناز ئوجا لە ئاهەنگەکەدا گوتی: "لە هەرکوێی جیهان بن، لەدەوری ڕێبەرێتی یەکبگرن و بەرەو سەرکەوتن هەنگاوبنێن". هۆشیار ئۆزسۆی گوتی: "باوەڕمان بە تێزی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە".
فەلەکناز ئوجا لە ئاهەنگەکەدا گوتی: "لە هەرکوێی جیهان بن، لەدەوری ڕێبەرێتی یەکبگرن و بەرەو سەرکەوتن هەنگاوبنێن". هۆشیار ئۆزسۆی گوتی: "باوەڕمان بە تێزی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە".
بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بە درووشمی "نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادیی کوردستان" لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا نەورۆز پیرۆزکرا.
هۆڵەکە بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و پێشەنگانی گەلی کوردستان و تەڤگەری ئازادی ژنان ڕازێنرایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا وتەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی نەورۆز پیشاندرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن ژیان ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" دەنگی دایەوە.
سیاسەتمەدار فەلەکناز ئوجا گوتی: "لە هەرکوێی جیهان بن، لەدەوری ڕێبەرێتی یەکبگرن و بەرەو سەرکەوتن هەنگاوبنێن". هۆشیار ئۆزسۆی گوتی: "ئێمە باوەڕمان بە گەلەکەمان و ڕێکخراوەکەمان و ڕێبەرەکەمان دەکەین. ئەوانەی حیساب بۆ کوردان بکەن سەردەکەون، ئەوانەی حیساب بۆ کورد نەکەن، مەحکومن بە شکست".
پەرلەمانتارانی کەنەدا نەورۆزیان لە گەلی کورد پیرۆز کرد و دووپاتیان کردەوە، یەکگرتنی گەلان ستەم و زۆرداری تێکدەشکێنێت و یەکێتی گەلان سەردەکەوێت.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.