لە تۆرنتۆ یادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

بە سەدان کەس لە تۆرنتۆ بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و وتیان، "پەکەک ڕۆحی ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە."

لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتی تۆرنتۆ بە سەدان کەس بەشداریان لە ئاهەگی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستاندا کرد.

سەرەتا فیلمی بەرفانبار کە لە سەرهێنەری ئەرسین چەلیکە و باس لە ژیانی گەریلا دەکات، نمایشکرا.

دواتر بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان بەشداربووان خولەکێک بە بیدەنگی و لەسەرپێ وەستان و دواتر سرودی چەرخی شۆڕشیان وتەوە.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'ژیانەوە پیرۆز بێت'، 'بژی پەکەکە'،'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'ژن، ژیان، ئازادی' و شەهید نامردن وترانەوە.

هۆڵی ئاهەنگەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خەمڵێنران. ژمارەیەکی زۆر کوردستان بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

دوای قسەکردن، موزیک و گۆرانی پێشکەشکران.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق