لە تۆرنتۆی کەنەدا سەرکەوتنی کۆبانێ پیرۆز کرا

لە شاری تۆرنتۆی وڵاتی کەنەدا بە بۆنەی ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ چالاکییەک رێکخرا.

چالاکییەکە لەلایەن کۆمۆنی ژنانی ئازادی سارا و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە تۆرنتۆ رێکخرابوو.

چالاکوانان لە گۆڕەپانی دونداس کۆبوونەوە و دواتر کۆنفرانسی رۆژنامەوانییان رێکخست و راگەیاندراویان خوێندەوە و گۆڤەند و شایی و ئاهەنگیان گێڕا.

ژ.ت