لە وڵاتی باسک کۆنفرانسێک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت
لە بیلباوی پایتەختی وڵاتی باسک کۆنفرانسێک بەڕێوەدەچێت، تێیدا نرخاندن دەکرێت بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خەباتی پشتگیری.
لە بیلباوی پایتەختی وڵاتی باسک کۆنفرانسێک بەڕێوەدەچێت، تێیدا نرخاندن دەکرێت بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خەباتی پشتگیری.
بۆ وتوێژکردن دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خەباتی پشتگیری لە وڵاتی باسک، لە ٨ ی شوبات لە بیلباوی پایتەختی باسک کۆنفرانسێک لەلایەن سەندیکاکانەوە ڕێک دەخرێت.
پارێزەرەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئیبراهیم بیلمەز، پەرلەمانتار بیلدو پێرنادۆ بارێنا، لە سەندیکای لاب، کۆڵدۆ سانچێز؛ نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و نوێنەری سەندیکاکان و چالاکوانانی کۆمەڵەی پشتیوانانی باسک بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.
ساڵی پار لە ٢٤ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٥ سەندیکای باسک، بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیفێستۆیەکیان بڵاوکردەوە.