لە ئاهەنگی نەورۆزی لەندەن دا داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان کرا

لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئاهەنگی نەورۆز بە جەماوەری و بە پەرۆشی و بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا و داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.

بە پێشەنگایەتیی تەجەشە و تێکۆژن لە لەندەن و بە ئاماژەکردن بە ٥٠هەمین ساڵی نەورۆز، لە ئاهەنگی پیرۆزبایکردنی نەورۆزەکەیاندا رایانگەیاند، نەورۆز دەکەنە نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

گەنجان لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن کۆبوونەوە و چەند کاتژمێرێک بەدەم گۆرانی و دەهۆڵ و زوڕناوە گۆڤەند و شاییان گێڕا. لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان سەرحەدۆ، گروپی زەلال و هۆزان جانێ چوونە سەر تەختەی شانۆ و جۆشیاندایە جەماوەر.

لە چالاکی و ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزدا بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا راگەیەندراوی تەجەشە و تێکۆژن خوێندرایەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "جەژنی نەورۆز لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەنگارانی زیندان و گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز بێت".

گەنجان داوایان لە هەموو گەنجان کرد بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیستیش بەشداری ئاهەنگەکە بوون و پەیامی پشتیوانیی خۆیان خوێندەوە.

ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز بە گێڕاندنی گۆڤەند و شایی کۆتایی پێهات.

ژ.ت