لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا

ڕێکخستنی هەدەپەی ئامەد، بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خاوەنداریەتی لە مانگرتن لەخواردنی گیراوان چالاکی دانیشتن-یان ئەنجامدا.

ڕێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپەی ئامەد، بۆ خاوەنداریەتی لە مانگرتن لە خواردن لە بەندیخانەکاندا کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٩٧ڕۆژی تێپەڕاندووە، ویستیان ڕاگەیەنراویک بدەن.

بەڕێوەبەرانی هەدەپە و بەدەپە ، ئەندامانی مەجلسی دایکانی ئاشتی و مەجلسی گەنجانی هەدەپە ویستیان بەشداری لە ڕاگەیەنراوەکەدا بکەن لە بەردەم پەیکەری مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشوویۆلوو-ی ناوچەی ڕەزانێ-ی ئامەد، بەڵام پۆلیس ڕێگری کرد و بەشداربووانی گەماڕۆ دا.

پۆلیس بە دانانی حەسار شوێنەکەی گەمارۆدا و ڕێگەیان نەدا لە ڕاگەیەنراو لەدژی گۆشەگیری بدرێت.

چالاکانیش لەدژی ئەو هەڵوێستەی پۆلیس دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

ک-ش