لە ئامەد لە دژی ماددەی هۆشبەرەکان ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت

بۆ دژوەستانەوەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر 'پلاتفۆرمی هۆشیاربە! تێکۆشان لە دژی ماددەی هۆشبەرەکان' لە ئامەد دامەزرا، لە ١٢ حوزەیران ڕۆژی پێنجشەمە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ ڕێپێوانێک ئەنجام دەدات.

بە مەبەستی ڕێگریکردن و دژ وەستانەوەی هەڕەشە و کارەساتی ماددەی هۆشبەر 'پلاتفۆرمی هۆشیاربە! تێکۆشان لە دژی ماددەی هۆشبەرەکان'  سبەی بە دروشمی "لە دژی ماددە هۆشبەرەکان بێ دەنگ مەبن" ڕێپێوانێک ئەنجام دەدات. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شێخ سەعید دەست پێدەکات و تاوەکو بورجی کەچکی دەروازەی مێردین بەردەوام دەبێت. لە میانی ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوە دابەش دەکرێت و بانگەوازی هەستیاری و تێکۆشان لە دژی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە: "سبەی کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدەوە تاوەکو بورجی کەچکی ڕێپێوان دەکەین، بڵاوکراوەکانمان دابەش دەکەین و لە بەرانبەر مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان، لە دژی ئەم سیستەمەی کە کۆمەڵگاکەمان لەناو دەبات، بۆ ئەوەی منداڵ و داهاتوومان بپارێزین بانگەواز لە گەلەکەمان و هەموو ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان دەکەین پشتگیری ڕێپێوانەکە بکەن. لە دژی ماددە هۆشبەرەکان تێکۆشانی پاراستنی ژیان! پێکەوە ڕێپێوان دەکەین، پێکەوە گۆڕانکاری دەکەین."