لە ئانتالیا ٨ دایکی ئاشتی دەستگیرکران

لە ئانتالیا پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایکانی ئاشتی و ٨ دایک دەستگیرکران.

لە ئانتالیا لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکی داواکاری گشتیی کۆماری کە بە بانگەشەی 'دابینکردنی پارە بۆ رێکخراو' دەستیپێکرابوو پۆلیسەکان لە سەرلەبەیانیدا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دایکانی ئاشتی فاتمە گوون، ئەمینە تەکمەنورای، زەکیە ئالاک، هولیا ئایک، حوزنا گۆکسەل، ئایشە ئارسەلان، وەلیدە کاپڵان و ئەمینە ئارسەلان بە پاساوی ئەوەی پارەیان بۆ زیندانیان ناردووە دەستگیرکران.

دایکانی ئاشتی گواترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئانتالیا و وتەیان لێوەرگیرا. پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ دایکانی ئاشتی ببرێنە دادگا و وتەیان لێوەربگیرێت.

هـ . ب