لە ئارنهایم و دویسبۆرگ نەورۆز پیرۆزکرا

کوردستانی و دۆستەکانیان سڵاویان لە نەورۆزی ئامەد و مزگێنی هەپەگە کرد، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

نەورۆزی جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا و شاری ئارنهایم هۆڵەندا بەجۆشێکی مەزنەوە پیرۆزکرا.

دویسبۆرگ

نەورۆز لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی دویسبۆرگ (دەکتەم) و مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل ڕێکخرا، ئاهەنگی نەورۆز کرایەوە، سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە دویسبۆرگ و دەوروبەری بەشداربوون.

لە ئاهەنگەکەدا شەهیدانی ئازادی کوردستان و شەهیدانی نەورۆز یادکرانەوە، بەشداربووان سڵاویان لە نەورۆزی ئامەد و مزگێنی هەپەگە کرد، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. هەروەها سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرا.

درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی نەورۆز" بەرزکرایەوە.

تا درەنگانێک لە دەوری ئاگری نەورۆز هەڵپەڕکێ کرا.

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆزی فرانکفۆرت لە ٢٣ ی ئادار.

ئارنهایم

کوردستانیان لە شاری ئارنهایمی هۆڵەندا کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. سەدان کەس پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکەیان بەرزکردەوە، ئاگری نەورۆزیان کردەوە. لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازاد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، جەماوەر بەدەم مۆسیقاوە هەڵپەڕین.