لە ئارنهێمی هۆڵەندا یادی شەهیدانی تشرینی یەکەم کرایەوە

لە شاری ئارنهێمی هۆڵەندا یادی شەهیدانی ٢٥ی تشرینی یەکەمی کرایەوە.

رۆژدا رەنگین هاوسەرۆکی (DEMNED) لە مەراسیمی یادی شەهیداندا رایگەیاند، گەلی کورد لە سایەی شەهیداندا بەم ئاستەى ئێستا گەیشتووە و وتی، "بە گەورەکردنی تێکۆشانی ئازادیمان دەتوانین ببینە شایستەی شەهیدەکانمان. لەبەر ئەوەش تاوەکو کوردستان و گەلی کورد ئازاد نەبێت بەبێ پسانەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان".

زەینەب زەلال چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا لە یادەکەدا باسی رووداوەکانی ئەمدواییەى باشووری کوردستان کرد و وتی، "ئەمڕۆ لە کەسایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)دا خیانەتێک هەیە و داگیرکەری تورک بە پشتیوانیی ئەمریکا بەردەوامیی هەیە. لە دژی ئەوەش بەرخودانێک هەیە. ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەی دژ بە رێبەرمان ئەنجامدار بە شێوازی جیاجیا لە باشووری کوردستان بەردەوامیی هەیە. گەمارۆ خراوەتە سەر مەخمور، پەدەکە بریاری لەسێدارەدانی لە دژی ٢ گەنجی کورد دەرکردووە، رێککەوتنی دژ بە شەنگال ئەنجامداوە، یارمەتیی جموجوڵی داگیرکەریی گشتی لەسەر باشووری کوردستان دات، هەڕەشە لە دەستکەوتەکانی رۆژئاوا دەکات، ئەشکەنجە لە زیندانەکانی باکووری کوردستان بەشێکە لەم قۆناغە، بۆیە دەبێت وەڵامی ئەو قۆناغە بدەینەوە".

یادەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.

ژ.ت