لە ئەدەنە جۆشی نەورۆز لەژێر بارانێکی بەخوڕدا

لە ناوچەی جەیهانی ئەدەنە لەژێر بارانی بەخوڕدا نەورۆز بەجۆشەوە پیرۆزکرا.

سەدان کەس بە درووشـمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ڕوویانکردە گۆڕەپانی نەورۆز.

سەرەتا لەژێر بارانێکی بەخوڕدا هەڵپەڕکێ کرا، ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداربوون  جەماوەر نیشانەی سەرکەوتن و درووشـمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.

پاشان بە چەپڵە و هەلهەلە و درووشم ئاگری نەورۆز کرایەوە.

کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئەدەنە، عاریفە چنار ڕایگەیاند ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانی نەورۆز داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

عاریفە چنار دووپاتی کردەوە، ئیمراڵی کلیل و ڕێگەی ئاشتی و دیموکراسی ئەم وڵاتەیە و پێویستە بەزووترین کات ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەی جەستەیی ئازاد ببێت.

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین، عەلی بۆزان نەورۆزی لە چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرد و گوتی: "کلیلی ئاشتی لە ئیمراڵییە".

پاشان بۆزان لەگەڵ جەماوەر لەژێر بارانێکی بەخوڕدا هەڵپەڕکێی نەورۆزی کرد.