لە ئەدەنە کۆمەڵکوژی زاخۆ شەرمەزارکرا

گەنجانی هەدەپە لە ئەدەنە بە ڕێپێوانێک کۆمەڵکوژی زاخۆیان شەرمەزار کرد.

ئەندامانی ئنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەدەنە، بۆ شەرمەزارککردنی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ، ڕێپێوانیان ئەنجامدا. گەنجان لە گەڕەکی دەنیزلی سەر بە ناوچەی سەیهان کۆبونەوە و بە دروشمی ' دەوڵەتی بکوژ حساب بدە' ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

دوای ماوەیەک ڕێپێوانەکە کۆتایی هات.

هەروەها گەنجان لەسەر دیوارەکانی گەڕەکی حوسریەتی ناوچەی سەیهان دروشمی ' لە پرسوس تاوەکو زاخۆ حساب بدە' و ' لەدژی قڕکردن سەرهەڵدان'یان نووسی.

ف.ق