لە ئەدەنە قڕکردنی سیاسی

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ.

لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسیدا بە بانگەشەی ئەوەی بەشداریان لە رووداوی کۆمەڵایەتیدا کردووە و لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا 'بانگەشەی رێکخستنیان کردووە، لەدژی ١٥ کەس بریاری دەستگیرکردن درا. پۆلیس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵ و ناونیشانی ئەو ١٥ کەسە.

نازانرێت چەند کەس دەستگیرکراون، بەڵام بە پێی زانیاریەکان لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکاندا دەرگای ماڵان شکێنراون و ماڵی هاوڵاتیان پشکێنراون.

ف.ق