لە ئەڵمانیا هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکان شەرمەزارکرا- نوێکراوەتەوە

لە چەند شارێکی ئەڵمانیا هێرشی چەتە فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە بەلژیکا بۆ سەر ئەو کوردانەی لە ئاهەنگی نەورۆز دەگەڕانەوە شەرمەزارکرا.

هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکان بۆ سەر خێزانە کوردەکان لە چەند شارێکی ئەڵمانیا بە چالاکی جیاواز شەرمەزار کرا.

لایپزیگ

لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا (فەد-کورد) دەیان کوردستانی و دۆستەکانیان دژی هێرشەکان کۆبوونەوە.

جەماوەری ئاڵای یەپەگە و یەپەژەیان بەرزکردەوە، بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد، لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

فرانکفۆرت

دەیان کوردستانی لە فرانکفۆرت کۆڤوونەوە و دڵسۆزی خۆیان بۆ ئەو خێزانە کوردانەی ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی بوونەوە لە بەلژیکا پیشاندا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە، پۆلیسی بەلژیکا هیچ لێپرسینەوەیەکی لە چەتەکان نەکردووە و پێویستە دامەزراوەکان بەرامبەر ئەم دڕندایەتییە بێدەنگ نەبن و هەڵوێست وەربگرن.

پاشان جەماوەر درووشمی "بمرێ ئەردۆگان" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.

گیسن

بۆ هەمان مەبەست لە شاری گیسن چالاکییەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. کوردستانی و دۆستەکانیان هێرشەکەیان شەرمەزار کرد و پەیامی یەکگرتنیان دووپاتکردەوە.

نوێنەرانی جڤاکە کوردییەکانی گریسن ڕایانگەیاند پێویستە دەمودەست سەلامەتی کوردان و کەمینەکانی ئەڵمانیا بپارێزرێت و حکومەتی ئەڵمان و جڤاکی نێونەتەوەیی ئەم هێرشانە شەرمەزار بکەن و ڕێکار بگرنەبەر.

خۆپیشاندەران داوای هەستیاری جڤاکی نێونەتەوەییان کرد و جەختیان لە گرنگی پەیامی یەکێتی و یەکگرتن کردەوە.

دارمشتات

بەهەمانشێوە بە بەشداری دەیان کوردستانی و دۆستەکانیان نەخشەڕێگای کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بە زمانی ئەڵمانیا خوێنرایەوە.

پاشان هاوسەرۆکی فەجەدەکە-کاوە محەمەد چۆپان قسەی کرد و ڕایگەیاند ئامادەبوونی ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانی نەورۆز گۆڕا بۆ بەرخۆدانی مەزنی گەل، دەڵێت: "فاشیستانی دەوڵەتی تورک جارێکی تر ڕووی بەربەری و قێزەونی خۆی دەرخست، ئەمە هێرشی یەکەم نییە، هەمووان دەزانن. بەم هێرشە دژە مرۆڤانە ناتوانن گەلی کورد بترسێنن".

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پەکەکە" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "فاشیست ئەردۆگان" و "بکوژ ئەردۆگان" کۆتایی هات.

کاسێل

لە کاسێل کوردستانیان ڕژانە گۆڕەپانەکان و هێرشی نەژادپەرستانیان بۆ سەر خێزانە کوردەکان شەرمەزارکرد. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و گەنجانی ئەنتەرناسیۆنال بەڕێوەچوو. گەنجان بە درووشمەوە ڕێپێوانیان کرد و پەیامیان دا "وەک گەنجانی کورد ئێمە لێرەین، بێدەنگ نابین".

شتوتگارت

گەنجانی کوردستانی لە کۆبانێ پلاتزا لە ناوەندی شتوتگارت کۆبوونەوە و هێرشە نەژادپەرستییەکەیان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرد.

سەدان گەنج بە درووشـمی "تۆڵەسەندنەوە" و "بمرێ خیانەت" و "بمرێ فاشیزم" و "بژی سەرۆک" و "کورد لێرەن، فاشیست لەکوێن؟"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.