لە ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە هەفتەیەک چالاکی ئەنجام دەدرێت
دەیان ڕێکخراو لە ئەڵمانیا داوای بەشداربوونی چالاکییەکی هەفتەیەکیان کرد، لە مانگی تشرینی دووەمدا، بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی 28 ساڵەی سەر پەکەکە.
دەیان ڕێکخراو لە ئەڵمانیا داوای بەشداربوونی چالاکییەکی هەفتەیەکیان کرد، لە مانگی تشرینی دووەمدا، بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی 28 ساڵەی سەر پەکەکە.
کورد، ئەڵمانی، تورک و چەندین گروپی چەپ راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دوو داواکاری سەرەکیان راگەیاند کە بریتی بوون لە "هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە!" و "کۆتایی بە شەڕ و پشتگیری چارەسەری سیاسی".
چالاکییەکە لە 28هەمین ساڵیادی قەدەغەی سەر پەکەکەدا بەڕێوەدەچێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا حکومەتی ئەوکاتی فیدراڵ فەرمانی قەدەغەکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە-ی داوە و مانگی تشرینی یەکەم ٢٨ ساڵ بەسەر قەدەغەکەدا تێدەپەڕێت و ڕایگەیاند، کە ئەو قەدەغە لەلایەن سیاسەتی ئەڵمانیاوە بەردەوام بوو و لە ئێستادا 11 چالاکوانی سیاسی کورد لە ئەڵمانیا دەستبەسەرن. لە نێوان ساڵانی 2016 و 2020دا، 786 کەس لە ئەندامانی پەکەکە و کوردستانیان بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ پەدەکە دەستگیرکراون و لێکۆلینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا فشاری سیاسی و تاوانی ڕۆشنبیری و جەستەیی و دەروونی گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز.
هەروەها بزووتنەوەی کورد لەم ساڵانەی دواییدا فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە. پەکەکە وەک قەڵایەک لە دژی تیرۆری دەوڵەتی بەناو ئیسلامی ڕۆڵی ناوەندی بۆ ژنان و مافەکانی ژنان گێڕاوە و بووەتە ڕێکخەری بنیاتنەری دیموکراتی و فرە رەنگی و خۆبەڕێوەبەری کوردان. ئەو کوردستانیانەی کە لە ئەڵمانیا دەژین، پشتیوانی لەو سیاسەتە پێشکەوتنخوازە دەکەن، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، پشتیوانی لە هەوڵە سیاسییەکان دەکەن لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی پەکەکە.
پێویستە دەوڵەت دەست لە 'تیرۆریزەکردنی پەکەکە هەڵبگرێت، چیدی چالاکی سیاسی تێک نەدات و چیتر نابێت پشتیوانی لە داواکارییە ڕەواکان وەک شتێکی خراپ نیشان بدات. بەم هۆیەوە پێویستە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا دەستبەجێ هەڵوێستێکی نوێ لەسەر پرسی کورد هەبێت. لەم ساڵانەی دواییدا لە ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ درا لەسەر ئەم بابەتە. ڕۆژی 28ی کانوونی دووەمی 2020 دادگای دەوڵەتی بەلجیکا لە برۆکسل بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی پەکەکەی ساڵی 2019ی پەسەند کرد، کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکو لایەنێکی جەنگە لە یاسای ئەوروپادا، ئەمە سەرەکیترین مەرجە بۆ ئەوەی پرسی کورد لەڕووی سیاسی چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە شەڕ لە کوردستان بهێنرێت.
'لە 27ی تشرینی دووەم ئێمە لە بەرلین لە گۆڕەپانەکان دەبین'
لە کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵدا هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە و لابردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا، هەنگاوی گرنگ دەبێت لە چارەسەرکردنی پرسی کورد. بەم هۆیەوە ئێمە لە 27ی تشرینی دووەمی 2021 لە بەرلین دەبین. بۆ ئەوەی کۆتایی بە تیرۆریزەکردنی پەکەکە بهێنین، داوای پشتیوانی مەدەنی و گشتگیری کۆمەڵایەتی دەکەین.
لە 27ی تشرینی دووەمی 2021 بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەین. لە بەرلین ئەمە دەبێتە بەشێک لە چالاکیەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا. دژی قەدەغەی سەر پەکەکە "وەک بەشێک لە چالاکیەکە کە هەفتەیەکە، پێشنیاری ئەوە دەکەین کە لە شارەکەتدا چ چالاکیەک ئەنجام دەدرێت و پشتیوانی لێ دەکەین."
ناوی ئەو گروپانەی واژۆیان لەسەر ئەم بانگەوازە کردووە:
“À Gauche Bremen
AKKUSTAN – Antifaschistische Koordination Kurdistan (Düsseldorf)
Antifa Koblenz
Antifaschistische Aktion Lüneburg/Uelzen
Antirassimus Treffpunkt Café Bibliothek St.Gallen
Attac Hamburg
AZADÎ e.V., Rechtshilfefonds fur Kurdinnen und Kurden in Deutschland
BastA! – Basels starke Alternative
Berlin Migrant Strikers
Black Mosquito
Bloque Latinoamericano
Collettivo O45
Criminals for Freedom
Defend Kurdistan
Endavant (OSAN). Països Catalans
F_AjuRU Berlin
Feministische Partei DIE FRAUEN
Feministischer Rat Hannover
FrauenRat Dest Dan
Freie Kurdische Gemeinde – Berlin e.V.
Gemeinsam Kämpfen (GK)
Gruppo Diffuso Erlangen
Hände Weg vom Wedding
Initiative für Frieden in Kurdistan (Sachsen)
Internationale Sozialistische Organisation (ISO)
Internationalistische Jugendkommune Şehit Legerîn
Internationalistische Jugendkommune Ş. Sara Dorşîn
Interventionistische Linke (IL)
JXK – Studierende Frauen aus Kurdistan
Kampagne für Opfer rassistischer Polizeigewalt (KOP)
Klasse für Sich
Klima Aktion Thüringen
Klimagerechtigkeit Kassel (KligK)
KON-MED – Konfoderation der Gemeinschaften Mesopotamiens in Deutschland
Kurdistan Solidaritätskomitee Kiel
die LINKE Kreisverband Bremerhaven
die LINKE Neukölln
Linksfraktion Bonn (durch den stellvertr. Fraktionsvorsitzenden)
Linksjugend [’solid] Berlin
Marxistische Linke
NIKA Berlin
North-East Antifascists [NEA] Berlin
Rise Up 4 Rojava (R4R)
Seebrücke
Solibündnis Kurdistan – Magdeburg
Streikbündnis 08. Mai
SYKP Almanya
Teko-Jin – Bewegung der jungen kämpferischen Frauen
Tevgera Ciwanên Şoreşger – Kurdische Jugendbewegung
TOP Berlin
True Rebel Store
Unite Against Turkish Fascism
Women Defend Rojava (WDR)
YXK – Verband der Studierenden aus Kurdistan.”
ف،ق