گەلی کورد لە ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا
هاوسەرۆکی (MRAP)، ڕینێ لێمینۆت، ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەری پرسی کورد بە ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەبێت.
هاوسەرۆکی (MRAP)، ڕینێ لێمینۆت، ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەری پرسی کورد بە ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەبێت.
کوردان و دۆستەکانیان بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" نەک تەنها لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا و شاری دوسیلدۆرفی ئەڵمانیا بەڵکو لە زۆرێک لە شارەکانی تری فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕێپێوان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا. کوردستانیان و دۆستانیان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
پاریس
بە درووشمی "ئازادی بۆ کوردستان"، کوردستانیان و دۆستەکانیان جارێکی دیکە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
چالاکییەکە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە (Paris Républiqueê) دەستی پێکرد. هەروەها پارتی کۆمۆنیستی فەڕەنسا، کۆمەڵەی فەرەنسا-کوردستان MRAP و نوێنەرانی ڕێکخراوە فەرەنسییەکان لەو چالاکییەدا بەشدار بوون. لە چالاکییەکەدا لافیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەرزکرایەوە و بەردەوام درووشم گوترایەوە.
بڵاوکراوەی هاوبەشی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا و تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا لە ڕێپێوانەکەدا دابەشکرا. ڕێپێوان بۆ ناوچەی باستیل بەردەوام بوو، تیشک خرایە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی باستیل کۆتایی هات و گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. پاش خولەکێک ڕێزگرتن. هاوسەرۆکی جەدەکە_فە، خانێ ئاکدۆغان گوتی: "ماوەی ٣٠ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد دەست نەکەوتووە. یاسا هەرێمی و نێونەتەوەییەکان لەبەرچاو ناگیرێن و گۆشەگیریی گشتی لەسەر کورد و ڕێبەرەکەی بەردەوامە. بانگەواز لە هەموو نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتەکان دەکەین؛ دەنگ دژی ئەم ئەشکەنجە فاشیستییەی ئەردۆگان دەنگ هەڵبڕن''.
هاوسەرۆکی (MRAP)، ڕینێ لێمینۆت، سەرۆکی هەماهەنگی دۆستانەی کوردان، پاسکال تۆر، بەشداری چالاکییەکە بوون، گوتیان: "پیچەوانەی هەموو ئەخلاقە مرۆڤایەتییاکان و یاسا نێونەتەوەییەکان ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت. چارەسەری پرسی کورد بە ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەبێت".
بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، چالاکییەکە کۆتایی هات.
ڕێن
کوردستانیان کاتژمێر ١٧:٠٠، لە (Place du Colombier) لە شاری ڕێن لە فەرەنسا کۆبوونەوە. خولەکێک بۆ ڕێزگرتن وەستان. سەبارەت بە گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکراوەکان دابەشکران. جەماوەر دووپاتیان کردەوە، تا ئەوکاتەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت، گۆڕەپانەکە بەجێناهێڵن.
هامبۆرگ
سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، دژی سیاسەتی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد. ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" کاتژمێر ١٥:٣٠ لە وێستگەی ناوەندی شاری هامبۆرگ دەستی پێ کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن. پەرلەمانتاری پێشووی دی لینکێ، مارتین دۆزلەر، گوتی: "دەمانەوێت بە زووترین کات عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵە زیندانیکراوەکانی لە ئیمراڵی دەرفەتی قسەکردنیان پێبدرێت. دەبێت بە گۆشەگیری بهێنرێت. هەروەها بانگەوازمان لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (CPT) دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و کۆتایی بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی بهێنن".
هەروەها بانگەوازی لە دەوڵەتی ئەڵمانی کرد: "پشتیوانی سیاسەتی هێرشکارانەی دەوڵەتی تورک مەکەن".
هاوسەرۆکی فەد_دەم، سەباحەت ئەرگین، گوتی: "پێویستە دڵخۆشبین بەوەی ڕێبەرێکی وەها لەنێو کوردان دەرکەوتووە. بەڵام ئێمە بەگوێرەی پێویست خاوەندارێتی لە ڕێبەرێتیی خۆمان ناکەین".
پاشان جەماوەرەکە بەرەو ڕۆژنامەی بیڵد لە (Axel-Sprînger-Platzê) ڕێپێوانیان کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان بەرزکردەوە، بەردەوام درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "هەزاران جار سڵاو لە ئیمراڵی "، "ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" و "ژن، ژیان، ئازادی" دەگوترایەوە.
هانۆڤەر
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان"، لە وێستگەی شەمەندەفەری جۆرجیۆ پلاتز، ڕێپێوان و گردبوونەوە بەڕێوەچوو.
بێجگە لە کوردستانیان و دۆستە ئەڵمانیەکانیان، (Women Defend Rojava) و کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیا لە ئەوروپا، لە هانۆڤەر بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، بەردەوام درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "ئەردۆگانی فاشیست" دەگوترایەوە.
گراز
کوردستانیان کاتژمێر ١٨:٠٠ لە شاری گرازی نەمسا لە هاوپلاتز کۆبوونەوە، بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ گەلی کورد" داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. لە گردبوونەوەکەدا جەماوەرەکە پانکارت و ئاڵای "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرزکردەوە و درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان"یان دەگوتەوە. هەروەها بڵاوکراوەکان دابەشکران لەپێناو سەرنجڕاکێشان گۆشەگیری.