لە ئەمستردام ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەڕێوەچوو

سەدان کەس لە ئەمستردام ڕێپێوانیان کرد، دووپاتیان کردەوە، تا بەدیهاتنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادیی جەستەیی وی، لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا، بە بەشداری کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی هۆڵەندا دەم-نەد، بە بەشداری سەدان کەس، لە وێست پارکەوە دەستی پێ کرد و لە (Muntpleînê) کۆتایی هات.

هەندێک لە فاشیستە تورکەکان هەوڵیاندا لە ڕێپێوانەکەدا پشێویی بنێنەوە، بەڵام لەلایەن جەماوەرەوە ڕێگەیان لێ گیرا.

ستەمکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی بۆ چەتەکانی داعش شەرمەزار کرا.

جەماوەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد، لەڕێگەی بڵاوکراوەکانیانەوە دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.