لە ئەنجامی بۆردومانی فڕؤکە جەنگیەکانی تورکیادا ٢٥٠ سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتیان لەناوچوون

لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ٢٥٠ سەر مەڕ و بزنی خێزانێک لە دەڤەری باڵەکایەتی لە ناوچوون.

بۆردوومانەکە ماوەی کاتژمێرێکە لە سەر گوندەکانی ئاڵانە، گوندەژۆر و ئازادیی دەڤەری باڵەکایەتیی بەردەوامە .

بۆردوومانەکە، تەنیا لە گوندی ئازادیی ٢٥٠ سەر مەڕ و بزنی هاوڵاتییەکی بەناوی ‘سەید حەسەن’ لەناوبردووە.

بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانەکەوە، زیانەکانی دیکە نەزاندراون.

ک-ش