لە ئەنقەرە ٣٠ فاشیست هێرشیان کردە سەر ٣ گەنجی کورد - نوێکرایەوە
گروپێکی ٣٠ کەسیی فاشیست لە بەردەم بینای زانکۆی ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر ٣ گەنجی کورد. یەکێک لە هێرشبەرەکان عیسا کۆک بوو.
گروپێکی ٣٠ کەسیی فاشیست لە بەردەم بینای زانکۆی ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر ٣ گەنجی کورد. یەکێک لە هێرشبەرەکان عیسا کۆک بوو.
گروپێکی ٣٠ کەسیی فاشیست لە بەردەم بینای زانکۆی ئەنقەرە بە چەقۆ و ساتور هێرشیان کردە سەر ٣ گەنجی کورد. یەکێک لە هێرشبەرەکان فاشیستێکە بە ناوی عیسا کۆک.
گروپێکی ٣٠ کەسی لە فاشیستەکان رێگایان لە ٣ گەنجی کورد گرت، کە بە بەردەم زانکۆی ئەنقەرەدا تێدەپەڕین و یەکێک لە گەنجەکانیان بە ناوی ک. ی بە چەقۆ بریندار کرد.
گەنجێک بەناوی (ک.ی)، کە بە چەقۆ لەلایەن فاشیستەکانەوە بریندار کرابوو گەیەندرایە نەخۆشخانە. برینەکەی ک.ی هەندێک قوڵ بووە و دوراوەتەوە و ٢ گەنجەکەی دیکەش بە سوکی برینداربوون.
پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە، کە تیایدا ئەو گروپە فاشیستە هێرشیان کردبووە سەر گەنجە کوردەکان و برینداریان کردبوون. د.یو و م.یو لەلایەن پۆلیسەوە بران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی جەبەجی شەهید بیرۆل ئۆزتەکی و لەوێ راگیراون، بەڵام هیچ کەسێک دەستگیر نەکرا. دوای وەرگرتنی وتە لەلایەن پۆلیسەوە، بە پاساوی "با هیچ ڕووداوێک ڕوو نەدات" ئەو گروپە فاشیستەیان برد بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناوچەی ئەسات.
ئەو گەنجە کوردانە، کە هێرشیان کرابوویە سەر تا ئێستا لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی جەبەجی شەهید بیرۆل ئۆزتەکی دا راگیراون.
ژ.ت