لە ئەنقەرە نەورۆز پیرۆزکرا

لە ئەنقەرە نەورۆز پیرۆزکرا و بەشداربووانی نەورۆز ئاماژەیان بە گۆشەگیری، بومەلەرزە و هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا و رایانگەیاند، دەست لەناو دەست دوارۆژی خۆیان بنیات دەنێن.

بە پێشەنگایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە)، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی و پارتی چەپی سەوز لە ئانتپارکی ئەنقەرە ئاهەنگی نەورۆز سازکرا.

لە گۆڕەپانی نەورۆزدا، پانکارت و فلامای ' بە رۆحی نەورۆز کاپیتالیزم هەڵدەوەشێنین و بە رۆحی ئەو کەسانەی بۆ نەورۆز ئاگریان لە جەستەیان بەردا، گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم لەناو دەبەین' ئاگری نەورۆز کرایەوە. بە بەردەوامی دروشمی ' نەورۆز پیرۆز'، ' بژی برایەتی گەلان'،' ژن ژیان ئازادی'،' دەوڵەتی بکوژ حساب بدە' وترانەوە و یادی قوربانیانی بومەلەرزە کرایەوە. پۆلیسی تورک رێگەی نەدا پانکارتەکان ببرێنە نێو گۆڕەپانی ئاهەنگەکە. لەسەر پانکارتەکان ' نەک بومەلەرزە بەڵکو کۆمەلکوژیە' و ' حکومەت دەست لەکار بکێشەرەوە' نوسرابوون. دوای ئەوەی رێز لە قوربانیانی بومەلەرزە گیرا، ئاهەنگەکە دەستی پێکرد.

لەسەر ناوی هێزەکانی رەنج و دیموکراسی حسێن گۆکئۆغلۆراگەیەندراوێکی خوێندەوە. دواتر ئەلیف تۆرون ئونەرەک سەرۆکی گشتی پارتی شۆڕشگێران کە کچەکەی لە بومەلەرزەدا گیانی لەدەستدابوو قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان لە گۆڕەپانەکە نوێنەرایەتی تووڕەیی ملیۆنان کەس دەکەن.

ئونەرەک راشیگەیاند کە بۆ ئەوەی تووڕەییەکان بۆ راپەرین بگۆڕن لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبوونەتەوە و هاوڵاتیان لاشەیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا مایەوە، بەڵام دەسەڵاتداران ویژدانیان لەژێر باڵەخانەکاندا مایەوە.

لە گۆڕەپانی نەورۆزەوە سڵاو بۆ زیندانیانی سیاسی وەک سەباحەت تونجەل، لەیلا گوڤەن، گولتەن کشاناک، ئایلا ئاکات ئاتا، فیگەن یوکسەکداغ، سەلاحەدین دەمیرتاش، کەسکین بایندر، ئیدریس بالوکەن، سەلچوک مزراکلی و زیندانیە سیاسیەکانی دیکە نێردرا.

لە ئاهەنگەکەدا نەجدەت ئیپەکیوز پەرلەمانتاری هەدەپەی ئێلح قسەی کرد و ئاماژەی بە سیاسەتی گۆشەگیریدا.

ئاهەنگەکە بە گۆڕانی هونەرمەندان بەفرین ئاکتای و هزر چەلەبی کۆتایی هات.

ف.ق