لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش نەبیۆغلۆ و باشداش کرا
لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە ڕاگەیەندرا دۆخی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش فورات نەبیۆغلۆ و مەجید باشداش تا دەچێت خراپتر دەبێت و داوای ئازاد کردنیان کرا.
لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە ڕاگەیەندرا دۆخی تەندروستی زیندانیانی نەخۆش فورات نەبیۆغلۆ و مەجید باشداش تا دەچێت خراپتر دەبێت و داوای ئازاد کردنیان کرا.
کۆمیسیۆنی زیندانیانی لقی ئەستەنبوڵی ئیهەدە ٦٨٨ەمین چالاکیی "دانیشتنی F"ی لە بەردەم بینای لقەکە ئەنجامدا. لە چالاکییەکەی ئەم هەفتەیەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دۆخی تەندروستی زیندانی نەخۆش فورات نەبیۆغلۆ لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارە ژمارە یەکی ئامەد زیندانکراوە، خراپە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارت بە نوسینی "چارەسەر مافە، ڕێگری لێ ناکرێت" و "با زیندانی نەخۆش فورات نەبیۆغلۆ ئازاد بکرێت" دانرا و دروشمی "با زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن" و "گۆشەگیری کوشتنە، پشتگیری ژیان دەبخشێت" بەرزکرایەوە.
دەستپێشخەری ئازادی زیندانیانی نەخۆش هەفتەی ٥٦٠ەمین چالاکی خۆی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە شەقامی ساکاریای ئەنقەرە ئەنجام دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەم هەفتەیەدا دۆخی تەندروستی زیندانی نەخۆش مەجید باشداش (٧٠) لە زیندانی جۆری L پانۆسی زیندانیکراوە، کەوتە ڕۆژەڤەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "چارەسەری مافە، ڕێگری لێ ناکرێت" و "با زیندانی نەخۆش فورات نەبیۆغلۆ ئازاد بکرێت" دانرا.