لە ئەرمینیا ژنانی کورد گۆشەگیریان شەرمەزار کرد
لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا ژنانی کورد بە راگەیەنراوێک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.
لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا ژنانی کورد بە راگەیەنراوێک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.
ژنان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ماڵی گەل کۆبونەوە و لە چوارچێوەی 'کات کاتی ئازادیە' دا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.
راگەیەنراوەکە لەلایەن یەکێنی ژنانی ئازادەوە ئەنجامدرا و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا پیشاندا.
ڤیان حەسەنوڤ ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد وتی، "ئێمەی ژن لە هەر کەوێ بین، لەگەڵ رێبەری خۆمانداین. ئێمە هەموو کاتێک دەڵێین، ئازادی رێبەرمان ئازادی ئێمەیە. ئێمە لە سایەی فەلسەفەی رێبەری خۆمان، خۆمان ناسیوە. لەبەرئەوەش بۆ ئازادی رێبەرتیمان هەموو کاتێک ئێمەش بەرخۆدان دەکەین."
راگەیەنراوەکە بە دروشم بۆ رێبەری گەلی کورد و هێزەکانی گەریلا کۆتایی هات.
ف.ق