لە ئۆسلۆ کۆنسێرتێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ بۆ پشتیوانی کوردستان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی وێستگەی شەمەندەفەر لە ناوەندی شارەکە کۆنسێرتێک ئەنجامدرا.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ بۆ پشتیوانی کوردستان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانی وێستگەی شەمەندەفەر لە ناوەندی شارەکە کۆنسێرتێک ئەنجامدرا.
فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی کوردی نەرویژ (نەجەدەکە_ئۆسلۆ) کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی نەجەدەکە_ئۆسلۆ و کۆمیتەی ئامادەکار، سەرهەڵدان ڕەشکۆ تیشکی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند دەبێت تێکۆشان مەزنتر بکرێت، بێدەنگی کۆمەڵگەیی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆز کرد.
نوێنەری تەڤگەری ئازادی ئەوروپا عومەر ئەمین هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان و هەڵوێستی پەدەکەی شەرمەزار کرد، تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی ئازادی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
لە سەرۆکایەتی سەندیکای (Oslo LO) کە سەندیکایەکی هەرە مەزنی نەرویژە، ئیگنون جێرستاد گوتی: "هەموو ساڵێک کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکییەکانی ئێمەدا بەشدارن. وەک (Oslo LO) دەڵێین ئیتر بۆ ئاشتی و دیالۆگ ئازادی بەڕێز ئۆجالان پێشمەرجە. بەڕێز ئۆجالان ٢٦ ساڵە لە گۆشەگیرییدایە و بەشێوەیەکی نایاسایی لە گۆشەیەکی تاکەکەسی ڕاگیراوە، ئەمە قبووڵ ناکرێت".
درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
پاشان چالاکییەکە بە کۆنسێرت بەردەوام بوو، گرووپی مۆسیقای (Norveçî Knut Reiersrud & Marit Halvorsen) و لە ئەمریکای لاتینەوە خاڤیر ڤالڤێردی و هونەرمەندانی کورد وڵات کۆبانێ و نەجمەدین سندی هونەری خۆیان پێشکەش کرد.