لە ئۆسلۆ رژێمی ئیران ئیدانە کرا
گوشارەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر کوردان و بەلوچەکان بە رێکخستنی چالاکییەک لە بەردەم باڵێۆزخانەى ئێران لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ئیدانە کرا.
گوشارەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر کوردان و بەلوچەکان بە رێکخستنی چالاکییەک لە بەردەم باڵێۆزخانەى ئێران لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ئیدانە کرا.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمیتەى پەژاک و کەژار لە نەرویج رێکخرابوو و گۆشارەکانی ئەمدواییەى رژێمی ئێران بۆ سەر کوردان و بەلوچەکان ئیدانە کرا. چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و راگەیاندراوی پەژاک و کەژار بە زمانەکانی فەرەنسی و نەرویجی خوێندرانەوە.
هەروەها راگەیەندرا، دەبێت دەوڵەتی تورک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێبهێنێت.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، "هەموو گەل و پێکهاتەکانی ئێران لە ژێر گوشار و داگیرکەریی رژێمدان. هەموو گەلانی بندەست لە ئێران دەبێت یەکگرتوو بن. هاوبەشبوون و یەکگرتوویی لە ئەنجامدا بۆ کۆمەڵگە ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری لەگەڵ خۆی دەهێنێت. ئازادیی کورد، بەلوچ، ئازەری، عەرەب، سونی، بەهائی، ژن و کرێکاران بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوانەوە بەدی دێت".
مۆندا کارایی ئەندامی کۆمیتەى کەژار لە نەرویج، کە خەڵکی ئەلبانیایە بە زمانی ئەلبانی وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە گوشارەکانی سەر گەلانی ئێران کرد و داوای لە هەموان کرد، کە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەست بە چالاکی بکەن.
کارایی وتەکەى خۆی بە وتنەوەى دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهێنا.
لە چالاکییەکەدا نوێنەری فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی فەخرەدین لوتفی بە زمانی فارسی وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە گوشاری سەر زیندانیان لە ئێران کرد.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" ، "ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات.
ژ.ت