لە ئەسلینگەن مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد
لە ئەسلینگەن بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد.
لە ئەسلینگەن بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد.
لە شاری ئەسلینگەنی ئەڵمانیا شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی جەستەیی، مانگرتن لە خواردن دەستی پێ کرد و تا ١٤ ی شوبات بەردەوام دەبێت.
مانگرتنەکە بە شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی بە ڕێپێوانێک تا ستراسبۆرگ کۆتایی دێت. دەیان کورد چوونە سەردانی چالاکییەکە و پشتیوانیان پیشاندا، چالاکوانان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە دەربارەی ئامانجی چالاکییەکەیان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکیان خستۆتە سەر گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی و بەرپرسیاری گۆشەگیریان خستۆتە ئەستۆی سی پی تی و هێزەکانی بەشداربووی پیلانگێڕی، دەڵێن: "ڕێبەرێتی هیوای ئازادی گەلی کورد و هیوای ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. دەخوازین دەمودەست ئازاد بکرێت. هەزاران زیندانی سیاسی لە کوردستان و تورکیا چەند مانگێکە مانیان لە خواردن گرتووە. هاوکات دایکانی چاو بە فرمێسکمان ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدەن، چالاکییەکەمان ئەمڕۆ دەستی پێ کرد و تا ١٤ شوبات بەردەوامە، بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی و سڵاوکردن لە دایکانی بەرخۆدەرمان".
چالاکوانان گوتیان: "ڕۆژی مەزنکردنی بەرخۆدانە. پێویستە لە هەموو جێیەک چالاکییەکانمان مەزنتر بکەین"، هەروەها بانگەوازیان لە گەلی کوردی ئەوروپا کرد بەشداری ڕێپێوانی ١٧ ی شوباتی کۆڵن بکەن بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.