لە ئۆسنابروکی ئەلمانیا تیرۆر و فاشیزم ئیدانەکرا

لە شاری ئوسنابروکی ئەلمانیا گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی هێرشی ئیسلامیە توندڕەوەکان لە پاریس و فەرەنسا بەڕێوەچوو.

لە شاری ئوسنابروکی ئەلمانیا هێرشی ئیسلامیە توندڕەوەکان بۆ سەر پاریسی پایتەختی فەرەنسا و ڤیەنای پایتەختی نەمسا ئیدانە کرا.

گردبوونەوەکە ئێوارەی دوێنێ لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دەستی پێکرد و لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد، نوێنەرانی پارتی چەپی ئەلمان و چەندین رێکخراو و لایەنی تر بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا کرد.

کچە چالاکوانێکی کورد لە ناو چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی:"با هەموو کەسێک ئەوە باش بزانێت، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کەسوکارەکانی ئێمە کە لە دژی داعش شەڕ دەکەن و ئەوانەی کە پشتیوانی لە تورکیا دەکەن، لە هەوڵی زیندووکردنەوەی داعشدان."

لە چالاکیەکەدا داوا کرا قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگیرێت و بزوتنەوەی ئازادی کورد قبوڵبکرێت و کۆتاییش بە پشتیوانی بۆ دەوڵەتی تورک بهێنرێت.

ز.ش