بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان ' هەدەکە'، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (دەتەکە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد 'یەژەئا'. پارتی دیموکراتی گەلان 'هەدەپە'، پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی 'دەبەپە' و مەد توهاد – فەد و بە دروشمی ' لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری، بۆ پاراستنی ئازادی بەرەو گەملیک ڕێپێوان بکەین' ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. بۆ ڕێپێوانەکەی گەملیکی بۆرسا، لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ جەماوەر کۆبوە.
ئەسەنگول دەمیر و جەنگیز چیچەک هاووتەبێژانی هەدەپە، بەدران ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، سالیحە ئاکدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە و کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، ئیلکنور بیرۆل و فەرهاد ئەنجو هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ، پەرلەمانتارانی هەدەپە، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد، هاوسەرۆک و بەڕێوەبەرانی پارتەکانی سەیەکەپە، ئەسەپە و پارتی شۆڕشگێران بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.
سڵاو سڵاو هەزار سڵاو بۆ ئیمڕالی
بە هەزاران کەس لە کادکۆی کۆبونەوە، لەگەڵ گەمارۆی پۆلیس بەڵام جەماوەر دەستی بە ڕێپێوان کرد. بە هەزاران کەس رێگری پۆلیسی تێپەڕاند و بەرەو پەیکەری گای کادکۆی ڕێپێوانیان کرد و دروشمی ' لەدژی فاشیزم شان بە شان، 'فشارەکان ناتوانن بمانترسێنن'،' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان'، 'پێویستە گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت، زیندانەکان چۆڵ ببن'، 'هەموو جێگەیەک گەملیکە و هەموو جێگەیەک بەرخۆدان'،'بە بەرخۆدان سەردەکەوین' و ' هەپەگە گەلە و گەل لێرەیە' وترانەوە.
گروپێکی دیکە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' سڵاو سڵاو هەزار سلاو بۆ ئیمڕالی ' بەرەو کۆڵانی چیلەک بەڕێکەوتن.
لە کۆڵانی سەراسکەر پۆلیس پەرلەمانتارانی گەمارۆدا و رۆژنامەنووسان لە گۆڕەپانەکە دوورخرانەوە. تا ماوەیەک رێگە نەدرا کە پەرلەمانتاران بجووڵێن.
چالاکوانانی گەملیک کە لە هەموو جێگەیەکی کادکۆی بڵاوبوونەوە، لەگەڵ ئاستەنگی پۆلیس چوونە نێو کۆڵانی باهاریە و بە دروشمی ' سڵاو سڵاو هەزار سڵاو بۆ ئیمڕالی' ، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، هەموو جێگەیەک گۆشەگیری و هەموو جێگەیەک بەرخۆدان' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' بەرەو کۆڵانی یوغورتچوو ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە بەردەوامە...
ف.ق