لە ئەستەنبوڵ دوو ژنە ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکران
هەردوو ژنە ڕۆژنامەوان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا لە ئارڤین دەستبەسەرکران.
هەردوو ژنە ڕۆژنامەوان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا لە ئارڤین دەستبەسەرکران.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا کە لە دژی ڕۆژنامەوانان دەستپێکراوە، لە ئارتڤینی ئەستەنبوڵ هەردوو ژنە ڕۆژنامەوان سەمرا پەلەک و دیجلە باشتورک لە دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان دەستبەسەرکران.
زانراوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەوان سەمرا پەلەک لە ماڵەکەی خۆییدا لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکراوە و دوای پشکنینی ماڵەکەی براوە بۆ فەرماندەیی پۆلیسی ماسلاک.