لە ئەستەنبوڵ هێرش کرایە سەر ئۆفیسی جەهەپە
دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی گازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ، دوو کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی جەهەپە.
دوێنێ ئێوارە لە ناوچەی گازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ، دوو کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی جەهەپە.
دوێنێ ئێوارە کاتژمێر ٢٢:٤٠ لە گەڕەکی باغلارباشی ناوچەی گازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ، دوو کەس بە سواری مۆتۆرسکیلەوە بە چەک هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە).
لە کامێراکانی دەوروبەرەوە ئاشکرا بوو کە پێنج جار تەقە لە ئۆفیسەکە دەکرێت. لێپرسینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.
ف.ق