لە ئەستەنبوڵ نەورۆزی گەلان پیرۆزکرا

بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە یەنیکاپی ئەستەنبوڵ گەلانی هەرێمەکە و هێزە دیموکراتەکان کۆبونەوە. لە ئاهەنگەکەدا دروشم بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وترانەوە.

بە سەدان هەزار کەس لە گۆڕەپانی یەنیکاپی ئەستەنبوڵ کۆبونەوە و نەورۆزیان بە دروشمی ' کات کاتی سەرکەوتنە' پیرۆز کرد.

لە سەرلەبەیانیەوە هەزاران کەس لە دەڤەرە جیاوازەکانەوە روویان لە گۆڕەپانەکە کرد.

لە بەردەم میترۆی یەنیکاپی و لە بەر خاڵی کۆنتڕۆڵ هەڵپەڕکی ئەنجامرا، جەماوەر لە گۆڕەپانەکە سرودی 'چەرخا شۆڕشێ' وتەوە و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' ئازادی بۆ ئۆجالان' وتەوە.

پۆلیس لەبەردەم میترۆ خاڵی کۆنتڕۆڵی دانا. کۆمیتەی ئامادەکار بۆ ئاهەنگەکە بە هێمنی بەڕێوەبچێت، بەندێکی کۆنتڕۆڵی نوێی دانا.

لەگەڵ ئاستەنگیەکانی پۆلیسی تورک جەماور بە پانکارت و ئاڵاکانی چووە گۆڕەپانەکە.

پۆلیس بە تایبەتی دەستی لەسەر وێنەی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەدا گرت.

جەماوەریش دروشمی ' ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین' ئاڵاکانی هەدەپە و نەورۆزیان بەرزکردەوە.

لە ٧ ساڵ تاوەکو ٧٠ ساڵ لەگەڵ ئەوەی سەرما بوو، بە هەزاران کەس کۆبونەوە.

لە ئاهەنگەکەدا کوردستانیان جلی کوردیان لەبەرکرد و هەڵپەڕین.

ف.ق