لە ئەستەنبوڵ پەنابەرێکی دیکەی سوریا کوژرا
لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) رایگەیاند، لە ناوچەی بایرامپاشای ئەستەنبوڵ پەنابەرێکی سوریا بە هێرشێکی نەژادپەرستی کوژراوە.
لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) رایگەیاند، لە ناوچەی بایرامپاشای ئەستەنبوڵ پەنابەرێکی سوریا بە هێرشێکی نەژادپەرستی کوژراوە.
مافەکانی مرۆڤ باسی ئەوەشی کرد، ناوی پەنابەرە نائیف ئەلنائیفە و لە ماڵەکەی لەلایەن گروپێکی نەژادپەرستەوە کوژراوە.
ئیهادە داوای لە داواکاری کۆماری کرد بۆ ئاشکراکردنی بکوژەکان دەست بە لێکۆلینەوە بکات و رووداوەکە ئاشکرا بکات.
لە تورکیا کوردان و پەنابەران هەموو کاتێک دەکرێنە ئامانج.
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆب ٢٣ی کانونی یەکەم رایگەیاندبوو، گەنجەکی خەڵکی حەلەب لە شاری دیلۆک لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری کوژراوە.
مەرسەدی سوری ئاماژەی بەوەشکردبوو کە ٣ پەنابەری سوریا لە ناوچەی گوزەلباخچەی ئیزمیشی لەلایەن کەسێکەوە سووتێنرابوون و کۆمەڵکوژ کرابوون.
ف.ق