لە ئەستەنبوڵ تەقینەوەیەک روویدا، زۆر کەس بریندار بوون
لەسەر رێگەی ئیستقلالی ئەستەنبوڵ، تەقینەوەیەک روویدا کە هۆکارەکەی نەزانرا و لە ئەنجامدا زۆر کەس بریندار بوون.
لەسەر رێگەی ئیستقلالی ئەستەنبوڵ، تەقینەوەیەک روویدا کە هۆکارەکەی نەزانرا و لە ئەنجامدا زۆر کەس بریندار بوون.
لەسەر رێگەی ئیستقلای و بەیئۆغلۆی ئەستەنبوڵ کاتژمێر ١٦:٤٠ تەقینەوەیەک روویدا.
ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی چوونە شوێنی رووداوەکە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ١٠ کەس بریندار بوون.
هەروەها زیانێکی زۆر بەر دەورەبەری شوێنی رووداوەکە کەوتووە.
باسی ئەوە دەکرێت کە تەقینەوەیەکی گەورە بووە و لە دوورەوە دەنگی تەقینەوەکە بیستراوە. بە تایبەتی لە ناوچەکانی بەشیکتاش و شیشلی هاوڵاتیان گوێیان لە دەنگی تەقینەوەکە بووە.
ف.ق