لە ئەستەنبوڵ ژمارەی دەستگیرکراوەکان بۆ ٣٢ کەس بەرز بووەوە
لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ و ٦ ناوچەی دیکەدا ژمارەی دەستگیرکراوەکان بۆ ٣٢ کەس بەرز بووەوە.
لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئەستەنبوڵ و ٦ ناوچەی دیکەدا ژمارەی دەستگیرکراوەکان بۆ ٣٢ کەس بەرز بووەوە.
داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵ بڕیاری لێپرسینەوەی لە بەرامبەر ٣٩ کەس دابوو و دواتر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو کەسانەدا. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا لە ناوچەی باشاکشەهیر، ئەسەنیورت، ئەڕنەڤوتکوی و کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ و بە گشتی ١٥ ناوچە و ٦ شار، پۆلیسی تورکی هەڵیکوتایە سەر ماڵان. پۆلیس دەستی بە پشکنین و گەڕان کرد. بەگوێرەی زانیاریەکان ژمارەی دەستگیرکراوەکان بۆ ٣٢ کەس بەرز بووەتەوە.
لەنێو ٣٢ کەسەکەدا ژمارەیەک بەڕێوەبەر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی چەپی سەوزیش هەن کە تۆمەتی ئەندامێتی رێکخستنیان دراوەتە پاڵ.
٣٢ کەسەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواستراونەتەوە و بڕیاردراوە تاوەکو ٢٤ کاتژمێر هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پارێزەرەکانیان ئەنجام دەدرێن.
ف.ق