لە ئەستەنبول ٣ ئەندامی هەدەپە دەستگیر کران
لە ناوچەی سوڵتان بەیلی و گازی عوسمان پاشا و ئەسەنلەری شاری ئەستەنبول لە چوارچێوەی ئۆپڕاسینەکانی قڕکردنی سیاسیدا، ٣ ئەندامی هەدەپە دەستگیر کران.
لە ناوچەی سوڵتان بەیلی و گازی عوسمان پاشا و ئەسەنلەری شاری ئەستەنبول لە چوارچێوەی ئۆپڕاسینەکانی قڕکردنی سیاسیدا، ٣ ئەندامی هەدەپە دەستگیر کران.
هێزەکانی پۆلیسی تورک لە هەر یەک لە ناوچەکانی سوڵتان بەیلی و گازی عوسمان پاشا و ئەسەنلەری ئەستەنبول هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتی دیمۆکراتی گەلان-هەدەپە.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا هەر یەک لە روئوف ئالتون هیسار، ئەرجان یوجەسان و ڤۆڵکان ئەرەن دەستگیر کران.
تا ئێستا ئاشکرا نەبووە ئەو ٣ ئەندامەی هەدەپە بە چی بیانوویەک دەستگیر کراون.
ز.ش