لە ئەسینا ڕێپێوانی پشتیوانی بۆ خەڵکی مەخمور ڕێکخرا

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەسینا کۆبوونەوە و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەمارۆدانی سوپای عێراقیان بۆ سەر مەخمور ئیدانە کرد.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کۆبوونەوە و داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و ئیدانەی هەوڵەکانی سوپای عێراقیان بۆ گەمارۆدانی مەخمور کرد.

گەنجەکان پۆستەرە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و پۆستەرێک، کە لەسەری نوسرابوو 'بمرێ خیانەت' بەرزکردبووە و هەوڵی گەمارۆدانی پەنابەرانی باکور لە مەخمور و گوشارەکانیان ئیدانە کرد. ئەو گەنجانە داوایان کرد، دەستبەجێ کۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی مەخمور"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بمرێ خیانەت" وترانەوە.

ژ.ت