لە ئەسینا یادی ئاراسان بەرزڕاگیرا
حسێن ئاراسان کە لە ٩ی حوزەیران لە سلێمانی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا شەهیدبوو، لە لەمپی لاڤریۆی ئەسینا بە مەراسیمێک یادی بەرزڕاگیرا.
حسێن ئاراسان کە لە ٩ی حوزەیران لە سلێمانی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا شەهیدبوو، لە لەمپی لاڤریۆی ئەسینا بە مەراسیمێک یادی بەرزڕاگیرا.
لە کەمپی لاڤریۆ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ حسێن ئاراسان ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا سازکرا کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدار لە سلێمانی شەهید ببوو.
لە یادەکەدا پەیامی پارتی کۆمۆنیست مائۆئیست (مەکەپە) خوێندرایەوە. دواتر لەسەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان ئەرکان ئەرەنجی وتە پێشکەش کرا. دوای پێسکەشکردنی وتەکان بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیاننامە و مێژووی خەباتی شەهید حسێن ئاراسان نمایش کرا.
یادەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن" کۆتاییهات.
هـ . ب